بەرشەلۆنە دەیەوێت هەشت یاریزانان پێش 30ی حوزەیران بفرۆشێت

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، بەرشەلۆنە لە پێشبڕکێی کاتدایە بۆ فرۆشتنی هەشت یاریزانان پێش 30ی حوزەیران و ئەنسۆ فاتی یەکەم کەسە کە یانەکە بە خواستن بەرەو مۆناکۆ بە بژاردەی کڕینی 12 ملیۆن یۆرۆ جێدەهێڵێت.

یاریزانەکانی تر ئەمانە

کلیمنت لێنگلێت: بەرشەلۆنە دانوستان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات، پێدەچێت بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر  پێیبدات ئەگەر ڕازی بێت دەستبەرداری مووچەی دوو ساڵی ماوەکەی بێت.

پابلۆ تۆرێ و پاو ڤیکتۆر:

 دوو کاندیدن بۆ فرۆشتن بە بژاردەی کڕینەوە
 پاو ڤیکتۆر لەلایەن پێنج یانەی ئیسپانیا و دەرەوەی وڵاتەوە داواکراوە – نرخی پێشبینیکراوی فرۆشتنی 5 ملیۆن یۆرۆیە
 پابلۆ تۆرێ سەرنجی یانەکانی بۆندسلیگا بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت – نرخەکەی کەمترە بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی کە نزیکە.

ئۆریۆل ڕۆمیۆ: دوای کۆتاییهاتنی خواستنەکەی لەگەڵ جیرۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئیناکی پێنا:

 دوای ئەوەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ خوان گارسیا واژۆ دەکات،یانەکە جێدەهێڵێت.

 بیتس و سێلتا و ڤالێنسیا ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.



 پێدەچێت بەرشەلۆنە یاریزانانی یەدەگیش بفرۆشێت:

نوح دارویش: ئۆفەرەکانی شتوتگارت و بایر لیڤەرکوزن – باسی 4 ملیۆن یۆرۆ دەکەن لەگەڵ بژاردەی کڕینی دووبارە


ئیمامباک و ئالان گۆدۆی: ئارەزووی رۆشتن دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نییە بۆیان.

 مارک ئەندرێ تێر شتیگن: یانەکە ناچار نییە بیفرۆشێت، بەڵام ئەگەر بڕوات موچەیەکی زۆر بۆ یانەکە دەگەڕێتەوە.





PM:03:09:04/06/2025