جەلال حەسەنی گۆڵچی هەڵبژاردەی عێراق پێش ڕووبەڕووبوونەوەی کۆریای باشوور لە پاڵاوتنی مۆندیالی2026 ،باسی یاریەکەی سبەینێی کرد کە لە بەسرە لەکاتژمێر9:15خولەک ئەنجام دەدرێت.
جەلال حەسەن پێش یاری کۆریای باشوور وتی:" کەمپێکی مەشقی نموونەییمان هەبوو بە سەرپەرشتی ئارنۆڵدی ڕاهێنەر، هاوسەنگی نێوانمان زۆر بەهێزە.
وتیشی " یارییەکە گرنگە، ئێمەش وەک یاریزان ئامادەکارییەکی باشمان کردووە، هەموومان ئامادەکارییەکی تەواومان کردووە،ورەمان بەرزە، هەمیشە زەردەخەنە لەسەر دەموچاوی یاریزانەکانە، ١٨٠ خولەکمان ماوە بۆ ئەوەی سەرکەوین، لەو ماوەیەدا هیوادارین لە ئاستێکدا نمایش بکەین کە لەگەڵ تواناکانمان بگونجێت.
لەکۆتایدا وتی :" هەڵبژاردەی کۆریا ئێمە ناترسێنێت، ئێمەش ئامادەین و هەوڵدەدەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن”.