ئارنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەسەر دۆڕانەکە هاتە دەنگ و رایگەیاند،چانسی سەرکەوتنمان هەیە.
ئارنۆڵد وتی" چانسی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پلەی ئۆفەوە سەرکەوین، پرۆسەیەک کە پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا سەرکەوتوو بووم.
وتیشی" ئامانجمان دەستەبەرکردنی شوێنێکە لە مانگی ئۆکتۆبەردا، سبەی دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین و دەبێت ڕێز لە تیپی کۆریای باشوور بگرین، بەو پێیەی یاریزانی کوالیت بەرزیان هەیە و لە پلەی ٢٣ی جیهاندان.
لەکۆتایدا وتی" لە یارییەکەدا ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، تا دەرکردنی یاریزانەکەمان، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئێمە هەبوو”.
عێراق 2-0 لە یاریگای خۆی بە کۆریای باشوور دۆڕاو هەلی راستەوخۆ سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی2026 لە دەستدا،بەڵام لە پاشکۆی پالاوتن هیوای هەیە سەرکەوێت.