مباپێ قسەی خۆی لەسەر بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ لەلایەن پاریسەوە کرد

لەسەر ئەوەی پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا مباپێ روونکردنەوە دەدات و رایدەەیەنێت دڵخۆش بووە کە ئەوە روویداوە.

 مباپێ پێش یاری ئەڵمانیا وتی " دڵخۆش بووم، پێم وایە ئەوان شایەنی ئەوە بوون، وەرزێکی  سەختییان بەسەر برد من شایەتحاڵی ئەوە بووم، من شاهیدی هەموو هەنگاوێک بووم، ئەگەر باسی ئەوان بکەی لە یاریگا ، باشترین تیپ بوون، بیرم ناچێت یاری کۆتاییم بینیبێت کە بە ئەنجامی 5-0 کۆتایی هاتبێت، ئێستا ئەوان دەبنە ئەو تیپە کە هەمووان دەیانەوێت شکستی پێبهێنن.

 
 وتیشی: بردنەوەی  نازناوی چامپیۆنزلیگ لە لایەن پاریس سانجێرمانەوە کاریگەری لەسەر من نییە، ئەوە بەندە بە منەوە کە دۆخەکە بگۆڕم و ساڵی داهاتوو نازناوی گەورە بەدەست بهێنم.

لە سەر پەشیمانی لە رۆشتن لە یانەکە دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بردەوە،  مباپێ وتی : من زوو نەڕۆیشتم، گەیشتوومەتە کۆتایی ڕێگاکە. هەموو شتێکم تاقیکردەوە تەنها چارەنووس بوو. بەبێ من ڕووی دەدا.


لەکۆتایدا کیلیان مباپێ لەسەر ئەوەی دەنگ بە کێ دەدات بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر وتی : یامال یان دێمبێلێ؟ من دەنگ بە دێمبلی دەدەم.




PM:01:03:07/06/2025