رۆناڵدۆ داواکاریەک لە لامین دەکات

پێش یاری سبەی نێوان پۆرتوگال و ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی ئەو یاریزانەو دەوروبەری دەکات.



سەرەتا لەسەر رووبەڕووبوونەوەی نەوەی  لامین یامال   کریستیانۆوتی : "هەمیشە وا بووە، هەمیشە کریستیانۆ دژی ئەم یان ئەو بووە وادەڵێن، من لەسەری ڕاهاتووم".

دوو نەوەی جیاوازە، نەوەیەک دەست پێدەکات و نەوەیەکی دیکە نزیکە لە کۆتایی. باشتر بوو لامین بەراورد بکرێت بە ڤیتینها، چونکە لە ڕووی تەمەنەوە نزیکترن. بەڵام ئەوە باشە، من مامەڵە لەگەڵ فشارەکان دەکەم."

ئایا درەوشاوەیی لامین یامال سەرسامی کردوویت؟

 کریستیانۆ: ئاستێکی نایابی هەیە، چ لەگەڵ یانەکەی و چ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، هەردووکیان زۆر یارمەتی دەدەن. لە ژینگەیەکی گونجاودایە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆی پیشان بدات، بەڵام با گەشە بکات. بۆ ئەوەی چێژ لە بەهرەیەکی لەم شێوەیە وەربگرێت، دەبێت دەرفەتی ئەوەی پێ  بدەین بە هێمنی گەشە بکات و فشارەکان کەم بکاتەوە.


ئەمە لێدوانەکانی تری رۆناڵدۆیە....


لەم دواییانەدا لە نازناوەکان دوور بوویتەوە. بیری ئەو هەستە دەکەیت؟

 کریستیانۆ:

"بەڵێ، بیری ئەو ساتەی بەرزکردنەوەی جامەکان دەکەم. بەڵام ساڵانێک هەیە کە ئێمە سەرناکەوین، ئەوەش بەشێکە لە تۆپی پێ، هەمیشە ناتوانیت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، سبەی دوا هەلی وەرزمان هەیە، یارییەکە قورس دەبێت، بەڵام دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین".

یاری ئیسپانیا؟
 کریستیانۆ:

دەزانین یارییەکە قورس دەبێت. ئەو تیپەی ڕووبەڕووی دەبینەوە زۆر متمانەی بەخۆیە، بەڵام پورتوگالیش چەکی خۆی هەیە، ئێمەش بە عەقڵیەتێکی ئەرێنیەوە دەچینە ناو یاریگاکە.
 کریستیانۆ:

"هەموو یارییەک چیرۆکی تایبەتی خۆی هەیە، ئێمە لە ئەڵمانیامان بردەوە، هیوادارین سبەی ڕۆژێکی باش بێت بۆ پورتوگال".

 
 کریستیانۆ: " هیوادارم  کە پورتوگال ئاستێکی باش پێشکەش بکات و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت،  ئەوەی ڕەنگە باشترین تیپی جیهان بێت".



 کریستیانۆ: بڕیارەکە دراوە: بەشداری مۆندیالی یانەکان ناکەم، هەرچەندە بانگهێشتنامەیەکی زۆرم پێگەیشتووە.



پەیوەندییەکان سەبارەت بە بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان؟؟

 کریستیانۆ: ئەمە گرنگ نییە. ئەوەی ئێستا بۆ من گرنگە هەڵبژاردەی نیشتمانییە. بەڵام بەڕاستی پەیوەندی زۆر هەبووە.

من شتگەلێک دەبینم کە مانایان هەیە و ئەوانی تر کە مانایان نییە. ناتوانم لە هەموو شوێنێک بم بڕیار دراوە: بەشداری جامی جیهانی یانەکان ناکەم، هەرچەندە بانگهێشتنامەیەکی زۆرم پێگەیشتووە.




PM:01:23:07/06/2025