لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو ئەگەر هەیە رانێری یان پیۆلی شوێنی بگرنەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دوورخستنەوەی سپالێتی وتی: لە کارەکەم دوورخرامەوە سەرۆک گراڤینا ئاگاداری کردمەوە کە دوای یاری مۆڵدۆڤا لە ئەرکەکانم دوور دەخرێمەوە، من هیوام خواستبوو بمێنمەوە و هەوڵی گۆڕینی شتەکان بدەم، بەڵام بڕیارەکەم قبوڵ کرد.
سپالێتی وتیشی" بڕیار بوو شتێک لە ئیتاڵیا بگۆڕم.. بەڵام فیدراسیۆنی ئیتالیا بە بڕیارەکەیان شۆکیان کردم.
سپالێتی بۆ یاری مۆڵدۆڤا لەسەر کورسی یەدەگ دەمێنێتەوە، کە دوا یاریەتی سبەی لەگەڵ ئیتاڵیا.