دوای بردنەوەی نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ جاری دووەم رۆناڵدۆ،قسەی بۆ میدیاکان کردوو ستایشی یاریزانەکانی هاوڕێی کردوو بە شایەنی نازناوەکەیانی زانی.
رۆناڵدۆ وتی " لە خۆ گەرمکردنەوەکەدا ئازارم هەبوو، ماوەیەک بەردەوام بوو، بەڵام بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەگەر ناچار بووم قاچم بشکێنم، دەمشکاند، ئەمە نازناوێکە، و دەبوو یاری بکەم و هەموو توانام بەو یارییە بدەم،دواتر بەگۆڵێکیش هاوکاریم کردن".
وتیشی" خۆشییەکی گەورە،ئەم نەوەیە کە شایەنی نازناوێک بوون، بۆ خێزانەکان خێزانەکەم لێرە بوون، بردنەوە بۆ پورتوگال زۆر تایبەتە، نازناوەکانم زۆرە، بەڵام هیچ شتێک بەراورد ناکرێ بە بردنەوە بۆ پورتوگال.
ستایشی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری کردوو
رایگەیاند "زۆر دڵخۆشم بۆی، چونکە ئیسپانییە و هەموو توانای خۆی بە وڵاتەکەمان بەخشی، پێشتر نازناوێکمان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمە پاڵنەرمانە نازناوەکانم زۆرە، بەڵام هیچ شتێک لەوە باشتر نییە کە نازناوێک لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەدەستبهێنم.
پۆرتوگال لە یاری کۆتایدا لە ئەڵمانیا توانی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە 5-3شکست بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بهێنێت و نازناوی نەیشنز لیگ بباتەوە.