لویس دی لا فۆنتێ راهێنەری ئیسپانیا لەسەر دۆرانیان لە یاری کۆتایی نەیشنزلیگ رایگەیاند:یارییەکە زۆر یەکسان بوو،کۆنترۆڵی تۆپمان باش بوو، بەڵام پێویستمان بە هەندێک بوێری بوو بۆ ئەوەی لێدان ئاڕاستەی گۆڵ بکەین و ئێستاش دەبێت خۆمان بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ ئامادە بکەین.
دی لا فۆنتێ پەیامێک بۆ میدیاکان دەنێرێت دەڵێت"دەبێت قەدری ئەم یاریزانانە بزانیت، ئەوان هەموو شتێکیان بەخشی، دۆڕانیش لە پاڵەوانێتییەک بە لێدانی سزا، ئێستا تەنها بیر لە پاڵەوانێتی داهاتوو دەکەمەوە و خۆم بۆی ئامادە دەکەم، خۆشم،بووم داوام لە مۆراتا کرد لێدانی سزا جێبەجێ بکات.
لەکۆتایدا دی لا فۆنتێ لەسەر هۆکاری گۆرینی لامین یامال وتی" ئەو زۆر ماندوو بوو،بۆیە گۆرانکاریم پێکرد.