گراهام ئارنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئوردن لە کۆتا یاری قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیال قسەی کردو وتی:
• ئێستا ئامادەکارییەکانی پلەی ئۆف دەستی پێکردووە، ئامادەین بۆ یاری ئوردن و هیوادارین لە یارییەکەی سبەینێدا ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین و لێرەدا کاری من ئەوەیە عێراق بەرەو مۆندیال ببەم و بۆ جاری دووەم بە خەونەکەم بگەم باوەڕم بە گروپ و یاریزانەکان هەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیال.
وتیشی" ئەنجامی یارییەکەی ئوردن بۆ ئێمە گرنگە هیچ یارییەکی دۆستانە بۆ من نییە هەرکەسێک درێسی هەڵبژاردەی عێراق لەبەر بکات دەبێت بیر لە بردنەوە بکاتەوە بیر لە بردنەوەی یاری سبەی دەکەینەوە.
هەروەها وتی" کاردەکەم بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی یاریکردن کە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا بگونجێت لە ئێستادا گرنگترین شت ئەوەیە کە ورەی یاریزانەکان بەرزبکەمەوە و ئومێد بە یاریزانەکان بدەین بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، تەنانەت ئەگەر بە مانای یاریکردن بێت لە ڕێگەی پلەی ئۆفەوە، کە پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا سەرکەوتم بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢.
راشیگەیاند" حسێن عەلی باری تەندروستی باشتر بووە و بەشداری مەشقەکانی دوێنێی کردووە. لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا چاودێری بارودۆخی دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار بدەین کە بەرامبەر ئوردن بەشداری دەکات یان نا.
لەسەر ئوردن وتی" من هەڵبژاردەی ئوردن بە باشی دەناسم، زۆر یاریم بەرامبەریان ئەنجامداوە، بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە گرنگیدان بە ئاستی تیپەکەمان و پەرەپێدانی.
لەکۆتایدا رایگەیاند" پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق دەکەم بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی،شەش تیپ هەیە کە نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنن، پێویستە زۆر کاربکەین بۆ بەدیهێنانی خەونی سەرکەوتنمان بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
یاریەکە کاتژمێر 9:15خولەک لە رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.