نوێترین زانیاری لەسەر بازاری گواستنەوە لە ریاڵ مەدرید

ئەگەری زۆرە یاریزانی زیاتر پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەن بە تایبەت لە هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردن. چابی ئەلۆنسۆ بەشدارە لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی تیپەکەداو گرێبەستی زیاتری دەوێت.

بەپێی زانیاری پێگەی(TheAthleticFC)،تا ئێستا جوڵەکانی ریاڵ مەدرید لە بازاڕدا بەمشێوەیە...

+ یانەکانی پرێمەرلیگ پەیوەندیان بە ڕۆدریگۆوە کردووە، ئارتێتاش قەناعەتی وایە ڕۆدریگۆ ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە یانەی ئارسناڵ.

+ یاریزانەکە قسە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەلۆنسۆ دەکات بۆ ئەوەی خواستی خۆی بۆ روونبکاتەوە  تا هەست بە گرنگی زیاتر بکات و وەک یاریزانێکی چەپ زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکات.

+ئاندری لونین  خواستی خۆی بۆ مانەوە دەربڕیوە. هەرچەندە بریکارەکەی خۆرخی مێندێز لە چەند یانەیەکی ئەوروپی ئۆفەری سەرنجڕاکێشی بۆ ئەو یاریزانە وەرگرتووە.

+ فران گارسیا یان مێندی  دەتوانن ببنە بژاردەیەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ رۆشتن، ئەگەر یانەکە لەو هێڵە یاریزانی نوێ بکڕێت هەرچەندە هیچ ئاماژەیەک نییە کە هیچ کامیان بیەوێت بڕوات.

+ سەبارەت بە نیکۆ پاز، داهاتووی دوای مۆندیالی یانەکان یەکلادەبێتەوە یانە گەورەکانی ئەوروپاش لەنێویاندا بایر لیڤەرکوزن بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

+ڕیال مەدرید و ماسترانتونۆ بەشێوەیەکی مەبدەئی لەسەر مەرجی کەسی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و سەرچاوە ئاگادارەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی شەش ساڵە.

+ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕیال مەدرید و ڕیڤەر پلێت پەیوەندییان هەبووە، پێشبینیش دەکرێت ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت.

+ یانە ئەرجەنتینییەکە داوا دەکات ڕیال مەدرید پارەی 45 ملیۆن یۆرۆ بدات بە ماسترانتونۆ، بەڵام ڕیال مەدرید ڕەنگە بڕە پارەیەکی زیاتر بدات ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پارەدان بە قیست.

+ڕیال مەدرید چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر مەرجی کەسی لەگەڵ کارێراس گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ گرێبەستێکی درێژخایەن، بەڵام دانوستانەکان لەگەڵ بەنفیکا لەسەر گرێبەستەکە هێشتا بەردەوامن، پێشکەوتنێکی کەمیش بەدیهاتووە بۆ ڕێککەوتن.

+ یانە پورتوگالییەکە داوا دەکات یانەی ڕیال مەدرید 50 ملیۆن یۆرۆی مەرجی هەڵوەشانەوەی بدات. ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە ئەم بڕە پارەیە کەم بکاتەوە و هەروەها پێی باشە پارەی گواستنەوەکە بە قیست بدات.

+ کارێراس لەگەڵ بەنفیکا گەشتی کرد بۆ ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان. یەکەم یاری لە 16ی حوزەیران بەرامبەر بۆکا جونیۆرز دەبێت لە میامی، پێش ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید لە 14ی حوزەیران بگات.




PM:12:03:10/06/2025