بە پێی زانیاریەکانی رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی، هێلێنا ، تێرشتیگن دەمێنێتەوەو یانەکەی جێناهێڵێت.
ئەم سەرچاوە دەڵێت" تێرشتیگن لە پشوودایە و هیچ پەیوەندییەکی لە بەرشەلۆنەوە پێنەگەیشتووە، هەروەها لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ کۆبوونەوەیەکەوە ناکات و ئامادەیە ڕووبەڕووی کێبڕکێی پۆستی گۆڵپارێزی لە یانەکە ببێتەوە.
هەروەها بۆ ئەو یانانەی پەیوەندی بە بریکارەکەیەوە دەکەن، وەڵامەکە ئەوەیە کە دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.