ڤینیسیۆس جونیۆر دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی بەرازیل بە ئەنجامی 1-0 لە پاراگوای لە قۆناغی 16ی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە ڕێگە بە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر دەدات لە ماوەی داهاتوودا لە کەشێکی ئارامتردا کاربکات.
ڤینیسیۆس دوای یارییەکە، کە شەوی ڕابردوو لە یاریگای ساوپاولۆ بەڕێوەچوو، بە تەلەفزیۆنی بەڕازیلی ڕاگەیاند، "ئەم یارییە یەکێک نەبوو لە باشترین یارییەکانمان، بەڵام دەتوانین پێشبکەوین، گرنگترین شت ئەوەیە کە لە یاریگای خۆیمانداسەرکەوتنمان بەدەستهێنا، بەتایبەتی دوای یەکسانبوونمان بەبێ گۆڵ لە ئیکوادۆر، کە یەکەم یاریی ئەنچیلۆتی بوو لەگەڵ سێلیساو.
ڤینیسیۆس تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی بەنرخی بۆ بەڕازیل مسۆگەر کرد، کە بە فەرمی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر دەکات، کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.