ڕاپۆرتەکان: ڕەنگە نەیمار بگەڕێتەوە یاریگاکانی ئەوروپا

گڵۆبۆی بەرازیلی بڵاویکردەوە، ڕەنگە نەیمار بگەڕێتەوە گۆڕەپانی ئەوروپا، سەرەڕای ئەوەی سانتۆس دەست بە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

 پێناچێت یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە پەلە بکات لە بڕیاردان و جێهێشتنی یانەکەی.

سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو کە یاری بۆ هیچ یانەیەکی تری بەڕازیلی نەکات جگە لە سانتۆس، بەڵام گواستنەوەی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپی وەک بژاردەیەکی بەهێز ماوەتەوە.

 وەرزی ڕابردوو بۆ نەیمار لەڕادەبەدەر قورس بوو، چونکە توشی پێکانەکانی دووبارەبووەوە بوو کە نەیتوانی بە بەردەوامی یاری بکات.

نەیمار تەنها 12 یاری ئەنجامداوە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە، پێش ئەوەی بەرەو پشوویەکی زوو بڕوات.




AM:01:13:13/06/2025