ڕەنگە کاناڤارۆ لە ڕووسیا ڕاهێنەرایەتی بکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە داهاتووی فابیۆ کاناڤارۆی ڕاهێنەری ئیتاڵی لە خولی ڕووسیادا بێت و سیسکا مۆسکۆ ئارەزووی ڕوونی بۆ گواستنەوەی فابیۆ کاناڤارۆ دەربڕی.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی یانە ڕووسییەکە داوای ڕاستەوخۆی کردووە بۆ گواستنەوەی ڕاهێنەرە تەمەن 51 ساڵەکە، کە لە ئێستادا بێ یانەیە، دوایین یاری خۆی لەگەڵ یانەی دینامۆ زاگرێبی کرواتی لە مانگی نیساندا تەواوکردووە.

کاناڤارۆ کە پێشتر ڕاهێنەری چەندین یانەی ئاسیا و ئەوروپا بووە، بەدوای تەحەدایەکی نوێدا دەگەڕێت، کە لەگەڵ یەکێک لە یانە دیارەکانی ڕوسیادا بگەڕێتەوە گۆڕەپانی ڕاهێنەرایەتی.



PM:08:40:15/06/2025