میدیای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە ،بەرشەلۆنە کار لەسەر گرێبەستێک دەکات بۆ گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیساک هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ لە هاوینی 2026.
بڕیارە هاوینی داهاتوو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بەرشەلۆنەش بەنیازە هێرشبەرێکی پلە یەک بۆ جێگرەوەی بگوازێتەوە، ئیساک ئامانجی سەرەکییە.
بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم هاوینەدا ئیساک بگوازێتەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرچاوەی دارایی کەمی هەیە، گواستنەوەی یاریزانێکی باڵیش لە پێشینەی کارەکانی یانەکەیە لە ئەم هاوینە.
نیوکاسڵ بەلایەنی کەمەوە داوای 150 ملیۆن دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئیساک بدات لە هاوینی ئەمساڵدا بڕوات، بەڵام بەرشەلۆنە پێی وایە هاوینی داهاتوو دەتوانن گرێبەستەکە تەواو بکەن بە بڕی 100 ملیۆن.