نێکۆ ویلیامز یاریزانی باڵی یانەی ئەتلەتیک بلباو لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.
ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنە، دوای ڕێککەوتن لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکەی.
ڕۆمانۆ ڕوونیشیکردەوە، ویلیامز ڕەزامەندی دەربڕیوە تا مانگی حوزەیرانی 2031 گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بکات، مووچەی ساڵانەی لە نێوان 7 بۆ 8 ملیۆن یۆرۆیە.
هەروەها ئاماژەی دا، ئیدارەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆتاییە بە لایەنە داراییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلێتیک بلباو.
پێشتریش نێکۆ ویلیامز لە ڕێگەی ئارسناڵەوە ویستی پەیوەندی بە خولی نایابی ئینگلیزییەوە بکات، بەڵام ئێستا بەرشەلۆنە نزیکترە لە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە.
ویلیامز وەرزی ڕابردوو 45 یاری ئەنجامدا و 11 گۆڵی تۆمارکرد و 7 ئەسیستیشی کرد.