ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدرید پاشەکشەی کردووە لە ئارەزووەکانی بۆ گواستنەوەی ئەنجێلۆ ستیلەری یاریزانی ئەڵمانی یانەی شتوتگارت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.
ستێلەر پاڵپشتییەکی بەهێزی لەلایەن هاونیشتیمانییەکەیەوە وەرگرت کە تۆنی کرۆسی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید بوو، کە پێشنیاری گرێبەستەکەی بۆ بەرپرسانی یانەکەی کرد. هەروەها خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر سەرسام بوو بە تواناکانی ئەو یاریزانە تەمەن 24 ساڵە.
ڕیال مەدرید سەرەتا ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ستیلەر دەربڕی، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، ئەم گرێبەستە لەم هاوینەدا ڕوونادات.
شکستی گرێبەستی زوبیمێندی ڕیال مەدریدی نەجووڵاند.
شکستی ڕیال مەدرید لە گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی یاریزانی یانەی ڕیال سۆسیداد، هەوڵەکانی یانەکەی بۆ گواستنەوەی ستیلەری زیاتر نەکرد، بەپێچەوانەوە، بەگوێرەی ئاس، یانەکە بڕیاریدا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بڕە پارەیەکی زۆر بۆ یاریزانێکی ناوەڕاست خەرج نەکات، لەبری ئەوە سەرنجی لەسەر ئامانجەکانی دیکە بوو.
کێشەی هێڵی ناوەڕاست
بەڵام ڕیاڵ مەدرید لە هێڵی ناوەڕاست کێشەی هەیە. لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت و بۆشایییەکی بەرچاو دروست دەبێت.
هەرچەندە لە پێکهاتەکەی خابی ئەلۆنسۆ یاریزانانی وەک جود بێلینگهام و فیدی ڤالڤێردی و ئۆریلیان چۆامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا لەخۆدەگرێت، بەڵام تیپەکە یاریزانێکی کەمی هەیە کە توانای سەپاندنی کۆنترۆڵ و ئاراستەکردنی هێڵی ناوەڕاستی هەبێت.
ئەلۆنسۆ زوبیمێندی وەک ئامانجی سەرەکی بوو، بەڵام ڕیال مەدرید بڕیاریدا ئۆفەری پێشکەش نەکات. هەروەها ئارەزوو بۆ گواستنەوەی ستیلەر هەبوو، بەڵام یانەکە کشایەوە.