داپیرەی میسی هۆکاری ئاهەنگگێڕانەکانی میسی ئاشکرادەکات

 سیلیا ئۆلیڤێرا کوچیتینی داپیرەی میسی ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە سەرەتای ژیانی وەرزشی میسیدا و  دایک و باوکی ئەو یاریزانەی ڕازی کرد کە یەکەم  پێڵاوی تۆپی پێی بۆ بکڕن و ڕاهێنەری یانە ناوخۆییەکەی ڕازی کرد کە دەرفەتێکی پێبدات لە تیپەکەدا.

 تا ئەمڕۆش میسی بەردەوامە لە ڕێزلێنان لە داپیرە کۆچکردووەکەی بە هەر گۆڵێک کە تۆماری دەکات. 

  لیۆنێل مێسی دەڵێت: "ئەم (ئاهەنگگێڕانە) دەکەم، چونکە گۆڵەکەم تەرخان دەکەم بۆ داپیرەم، ئەو منی بردە ناو جیهانی تۆپی پێ، بەڵام نەیتوانی بزانێت ئاستم  گەیشتۆتە کوێ".




PM:01:44:25/06/2025