لە خولی عێراقی یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری 2-1توانی شکست بە یانەی دهۆک بهێنێت و لەکاتی یاریەکەش گرژی دروست بوو،هاندەرانی دهۆک کورسی یاریگاکەیان شکاندو هەوڵی هاتنە ناوەوەیان دا،چەند هاندەرێکیش بە سوکی بریندار بوو.
هۆکاری تووڕەبوونی هاندەرانی دهۆک لە دوای لێدانە سزاکە بوو کە ناڕازی بوون و کورسییەکانی یاریگاکەیان شکاند و بەشێک لە هاندەرانی دهۆک هەوڵیاندا بچنە نێو یاریگاوە،بەڵام پۆلیس رێگری لێکردن.
هارون ئەحمەد یاریزانی دهۆک دەڵێت" سکویریتی یاریگا لە یاریزانەکانمانی داوە،
هاڕون پێی وایە ناوبژیوان هۆکاری کێشەکان بووە بۆیە ئەوە روویداوە.
پاشەنگ عەبدوللە یاریزانی دهۆکیش دەڵێت : پێم ناخۆش بوو هەردوو یانە کوردین و نەدەبوو ئەمە ڕووبدات،شێرکۆ کەریمیش دەڵێت' ئێمە و یانەی دهۆک براین.