کێ زۆرترین موچەی خولی ئەمریکی وەردەگرێت؟

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەک پێگەی خۆی وەک زۆرترین مووچەی خولی تۆپی پێی ئەمریکی پاراست و داهاتەکەه٢٠ هەزار و ٤٤٦ هەزار و ٦٦٧ دۆلاری بەدەستهێنا و مووچەکەی ٢١ تیپی دیکەی تێپەڕاند.

 یەکیەتیی یاریزانانی MLS ڕایگەیاند، مووچەی بنەڕەتی مێسی 12 ملیۆن دۆلارە بەپێی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

 ئەم ژمارەیە  مارکێتینگ و کرێی بریکار لەخۆدەگرێت، بەڵام هیچ ڕێکەوتنێکی زیادە لەگەڵ یانەکە یان لقەکانی، یان هیچ پاداشتێکی ئەنجامدان لەخۆناگرێت.

تێکڕای قەرەبووی گەرەنتیکراوی میسی نزیکەی ٦٥٠ هەزار دۆلار بووە، کە بەراورد بە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ٩.٢% زیادیکردووە.

لۆرێنزۆ ئینسینی یاریزانی باڵی تۆرۆنتۆ لە لیستی زۆرترین مووچەی یاریزانانی یانەی تۆرۆنتۆ لە دوای مێسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بە کۆی گشتی 15.4 ملیۆن دۆلار، سێرجیۆ بوسکێتسی یاریزانی یانەی ئینتەر میامی بە بڕی 8.7 ملیۆن دۆلار و میگێل ئەلمیرۆنی باڵی یانەی ئەتلەنتا بە بڕی 7.8 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدایە.

ئینتەر میامی لە پێشەنگی لیستی زۆرترین مووچەی یاریزانانی گرتووە و تا ٢٣ی ئایار ٤٦.٨ ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە، کە بە بەراورد بە کۆتایی وەرزی ڕابردوو ٤١.٧ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.

مووچەی ئینتەر میامی دوو هێندە زیاتر بوو لە مووچەی زۆربەی تیپەکانی تر، جگە لە تۆرۆنتۆ کە ٤٣.١ ملیۆن دۆلارە و ئەتلەنتا بە ٢٧.٦ ملیۆن دۆلار.

سینسیناتی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی بەرزترین مووچەی یاریزانانە بە بڕی 23.2 ملیۆن دۆلار، لە پلەی دووەمیشدا لۆس ئەنجلۆس گالاکسی پاڵەوان بە بڕی 22.9 ملیۆن دۆلار و لۆس ئەنجلۆس ئێف سی بە 22.4 ملیۆن دۆلار و شیکاگۆ بە 22.1 ملیۆن دۆلار.



PM:01:11:26/06/2025