پێگەی (COPE) بڵاویکردۆتەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تەواوی بەرپرسە باڵاکانی لیژنەی ناوبژیوانی لالیگا لە پۆستەکەیان دوورخستەوە.
بەرپرسەکان بریتین لە ،لویس مەدینا کانتالێخۆ و کلۆس گۆمێز و ڕوبینیۆس پێرێز لەگەڵ سێ جێگرەکەی سەرۆک کە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
هەفتەی داهاتوو بەرپرسە نوێیەکان دیاری دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە وەرزی رابردوو رەخنەی زۆر لە ئاستی ناوبژیوانانی لالیگا گیراو مشتومڕی بە دوای خۆیدا هێنا.