مووچەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ نەسر؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و یانەی ئەلنەسری سعودی بە فەرمی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە پورتوگالیەکەیان تا ساڵی 2027 ڕاگەیاند، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە بەردەوامبوونی لە سعودیە تا تەمەنی 42 ساڵی، ئەمەش هاندەرانی بە هیوای ئەوە دەهێڵێتەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالی لە مۆندیالی 2026 بیبینن.

ڕۆناڵدۆ هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵیدا نووسی: لاپەڕەیەکی نوێ دەست پێدەکات. هەمان سۆز، هەمان جۆش و خرۆش. با پێکەوە مێژوو تۆمار بکەین... ئەلنەسر بۆ هەمیشە.

بەم شێوەیە ڕۆناڵدۆ کۆتایی بەو قسە و باسانە هێنا کە لە دەوری ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ئەلنەسر بە درێژایی ماوەی ئەم دواییە دەوترا .

مووچەیەکی سەرسوڕهێنەر

ڕاپۆرتێکی تۆڕی "ستاندارد بازرگانی" ئاشکرایکردووە، بەهای گرێبەستە نوێیەکە مانگانە 15 ملیۆن یۆرۆیە، کە یەکسانە بە 3.8 ملیۆن یۆرۆ لە هەفتەیەکدا، واتە نزیکەی 550 هەزار یۆرۆ لە ڕۆژێکدا.

تۆڕەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم ژمارانە پێگەی ڕۆناڵدۆ وەک یەکێک لە وەرزشوانانی زۆرترین مووچە لە مێژوودا بەهێزتر دەکەن و تیشک دەخەنە سەر ئەو ڕۆڵە بەرچاوەی کە سعودیە دەیگێڕێت لە ڕاکێشانی ئەستێرە جیهانیەکان.

دەستکەوت و ئاستەنگەکان لەگەڵ نەسر:

ڕۆناڵدۆ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ەوە پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردووە، تا ئێستا ١٠٥ یاری ئەنجامداوە و ٩٣ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٩ ئەسیستیشی کردووە.

سەرەڕای درەوشاوەیی هێشتا نەیتوانیوە نازناوی خولی سعودیە بەدەستبهێنێت. ئەلنەسر وەرزی ڕابردوو پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بەشداری نازناوی نوخبەی چامپیۆنزلیگی ئاسیای نەکرد، لەبری ئەوە چووە خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا.

دوای ڕۆیشتنی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەر لەم هەفتەیەدا، ئەلنەسر ڕووبەڕووی تەحەددایەکی زیادە دەبێتەوە، بەمەش دەبێتە سێیەم ڕاهێنەری هەمیشەیی لە دوای هاتنی ڕۆناڵدۆ یانەکە جێبهێڵێت.



PM:10:39:26/06/2025