پۆگبا و ئەنسو فاتی لە مۆناکۆ پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت

یانەی مۆناکۆی فەرەنسی نزیکە لەوەی بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ ئەنسۆ فاتی و پاوڵ پۆگبا ڕابگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەو دوو یاریزانە گەیشتنە ئیمارات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکانیان.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکرێتەوە.

فاتی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک دەچێتە مۆناکۆ و بژاردەی کڕینی هەیە. هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا ساڵی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە ئاگاداری کردووەتەوە کە بۆ وەرزی نوێ حسابی بۆ ناکرێت.

لەبەرامبەردا پۆڵ پۆگبای فەرەنسی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027 واژۆ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتەوە بەهۆی سڕکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە بەرەو بوژانەوەی ژیانی وەرزشی تۆپی پێی.



PM:03:00:27/06/2025