کلۆپ گاڵتە بە جامی جیهانی یانەکان دەکات

یۆرگن کلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی پێشووی لیڤەرپوڵ گاڵتە بە جامی جیهانی یانەکان دەکات و رایدەگەیەنێت خراپترینە.

کلۆپ لە نوێترین لێدوانیدا وتی" جامی جیهانی یانەکان خراپترین بیرۆکەیە لە مێژووی تۆپی پێدا، هاوینی ڕابردوو جامی  ئیسپانیا و یۆرۆ هەبوو، ئەم هاوینە جامی جیهانی یانەکان هەبوو، هاوینی داهاتووش مۆندیال!! ئەمە شتێکی باوەڕپێنەکراوە!

وتیشی" ترسم هەیە وەرزی داهاتوو  پێکانی بێ وێنەی یاریزانان ببینین، ئەگەر وەرزی داهاتووش ڕوونەدات لە کاتی مۆندیال یان یەکسەر دوای مۆندیال ڕوودەدات.


جامی جیهانی یانەکان بە بەشداری32یانە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو،ئێستا بەردەوامی هەیەو لە قۆناغی شانزەیە.



PM:01:48:28/06/2025