کەناڵی BBC بڵاویکردۆتەوە، کەسانی نزیک لە مێسی دەڵێن گفتوگۆ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیامی بەردەوامە.
میسی گرێبەستی تا کۆتایی ئەمساڵ هەیە، بەڵام هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.
دوای دوو ساڵی ناخۆشی لەسەر ئاستی شەخسی لە پاریس، خێزانی مێسی ئێستا لە میامی بە خۆشی ژیان بەسەر دەبەن و هەر سێ کوڕەکەی لە ئەکادیمیای میامی یاری دەکەن، مێسیش دەچێتە هەموو یارییەک کە تێیدا کوڕەکانی یاری دەکەن، ئەگەر خێزانی مێسی دڵخۆش بن، مێسیش دڵخۆشە.
لە ئێستادا، ئەو شتەکان یاری بە یاری، پاڵەوانێتی بە پاڵەوانێتی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات و ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لە ئەمریکا بمێنێتەوە، ئەوا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ئایا لە مۆندیالدا یاری دەکات یان نا، بەڵام بۆ ئێستا هەنگاو بە هەنگاو شتەکان دەکات.