لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، کاپتنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، پێیوابوو تیپەکەی لە مۆندیالی یانەکاندا " ئاستێکی باشی پێشکەشکرد"، سەرەڕای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە قۆناغی 16دا بە ئەنجامی 4-0 بە پاریس سان جێرمان دۆڕا.
دوای یارییەکە لە ئەتلەنتا، ئەو یاریزانە کە هەشتجارە باشترین یاریزانی جیهانە وتی، هەوڵماندا باشترینی خۆمان ببەخشین.
تیپەکەی لە گێمی دووەمدا هەوڵی ڕزگارکردنی ڕووخساری بێهودەیان دا، دوای ئەوەی لە 45 خولەکی یەکەمدا 4 گۆڵی بەرامبەر پاڵەوانی ئەوروپا لێ تۆمارکرد.
ئینتەر میامی تاکە یانەیە کە گەیشتووەتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە، لە کۆمەڵەی A لە پلەی دووەمدا سەرکەوتووە، دوای بردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە پۆرتۆ،هەروەها لەگەڵ ئەلئەهلی میسری و پاڵمێراسی بەڕازیلی بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون.
مێسی زیادی کرد: ئێستا دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چی لە دوای ئەوە دێت.
سەرەڕای دۆڕاندنەکە، مێسی بە تیپی پێشووی پاریس سانجێرمان کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ یاری بۆ کردبوو، وتی "ئەوە تیپێکی گەورەیە کە بەم دواییە نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، ڕاستییەکەش ئەوەیە کە تیپێکی زۆر بەهێزە".
ڕۆژی شەممە، پاریس سانجێرمان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی جۆرێکی تری جیاوازی ڕکابەر دەبێتەوە، ئەویش بایرن میونشنە کە لە میامی بە ئەنجامی ٤-٢لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بردەوە.