"بۆمبەکەی نیکۆ" لە ڕووخساری ڕیاڵ مەدرید دەتەقێتەوە

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بارسێلۆنا زۆر نزیکبوو لە ئەنجامدانی گرێبەستی نیکۆ ویلیامز، دوای ئەوەی زانیویەتی یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی جددی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیوە، بە خێرایی هەنگاوی ناوە.

بەڵام  ئێستا گفتوگۆکان  راگیراوەو بریکاری نیکۆ داوای تۆمارکردنی ناوی ئەو یاریزانەی کردووە،بەرشەلۆنە نەیتوانیوە بەڵێنیان پێبدات.

پێشتر نێکۆ ویلیامز ژمارەیەک یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاگادار کردۆتەوە کە پێی باشە ڕوو لە یانەی بلاوگرانا بکات، بەڵام ئەگەر یانە کەتەلۆنییەکە گرێبەستەکە تەواو نەکات ئەوا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات.

 ڕۆژنامەی مارکا  پشتڕاستیکردەوە کە ڕیاڵ مەدرید بە جددی بیر لە گواستنەوەی یاریزانە باڵەکەی ئەتلەتیک بلباو دەکاتەوەو ئامادەیە پارەی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بدات کە زیاترە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.



PM:01:04:30/06/2025