بۆمبەکەی مێسی پێش مۆندیالی ٢٠٢٦: دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، کاپتنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بڕیارێکی سەرسوڕهێنەری سەبارەت بە داهاتووی خۆی لە پێش مۆندیالی 2026 دا.
 
لیۆنێل مێسی، کە 8 جار براوەی تۆپی  زێڕینە، لە هاوینی 2023ەوە پەیوەندی بە  ئینتەر میامی کردووە.

بەڵام ئەستێرە دێرینەکە کە بەم دواییە تەمەنی بوو بە 38 ساڵ، گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێت، واتە لە 31ی کانوونی دووەمی 2025، واتە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێکی ئازاد دەبێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، لیۆنێل مێسی بیر لە گواستنەوەی بۆ خولێکی ڕکابەری زیاتر دەکاتەوە، شەش مانگ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی داهاتوو، کە دوای ساڵێک لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژنامەنووس ئیستبان ئیدولێ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئی ئێس پی ئێن  وتی: لیۆ مێسی و خێزانەکەی ڕۆژی هەینی پێیان ڕاگەیاندم کە بیر لەوە دەکاتەوە لە شەش مانگی پێش مۆندیالدا بۆ یانەیەکی دیکە یاری بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتێکدا مێسی لەگەڵ ئینتەر میامی ڕێککەوتبوو بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام لە ئێستادا دانوستانەکان وەستاون.

ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەری جێهێشتنی مێسی لە ئینتەرمیامی لە کۆتایی ساڵی 2025 وەک ئەگەرێک دەمێنێتەوە.

ئایا مێسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟

مێسی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر، هەربۆیە وەک پاڵەوانی بەرگریکار دەچێتە مۆندیالی 2026.

ئەگەر مێسی بڕیاری جێهێشتنی ئینتەرمیامی بدات، ئەوە شتێکی سروشتییە کە قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی
 بۆ یانە دڵخوازەکەی کە بەرشەلۆنە لە ئارادا هەیەو ئێستا رۆژنامەکان باسی دەکەن.



PM:08:26:30/06/2025