لەکاتی دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید،ئەلۆنسۆ درۆنی بەسەر مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید وەک کارێکی دەگمەن لە کاری راهێنەرایەتی بەکارهێناو ئەمەش دەنگۆی بە دوای خۆی هێنا.
ئەلۆنسۆ هۆکارەکەی ئاشکراکردوو لە کۆنگرەی پێش یاری یۆڤانتۆس وتی"بۆچی لە مەشق و ڕاهێناندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنم، چونکە ئێمە بەکاریان دەهێنین بۆ بینینی ڕوانگە جیاوازەکان لە گۆشەیەکی باڵاترەوە بە هۆکاری تاکتیکی و ئەمەش یارمەتیدەرمانە لەکاتی راهێنانەکاندا.
ئەمشەو لە ئەرکێکی زەحمەتدا لە قۆناغی شانزەی جامی جیهانی یانەکان،یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید کاتژمێر10:00رووبەڕووی یەکدەبنەوە.