لە ڕووداوێکی دڵتەزێن کە کۆمەڵگەی وەرزشی جیهانی تووشی شۆک کرد، ئەستێرەی پورتوگالی دیۆگۆ جۆتا، هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول، بەیانی پێنجشەممە لە ڕووداوێکی ترسناکی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای زامۆرای ئیسپانیا، لەگەڵ برا بچووکەکەی، ئەندرێ، یاریزانی یانەی پێنافیلی پورتوگالی، گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە ناوچەی شاخاویی سەنابریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێگاکە لایداوە و ئاگری گرتووە. بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و بەو هۆیەوە ڕێگری لە ڕزگارکردنی سەرنشینەکان کراوە. بڵێسەی ئاگرەکە ئۆتۆمبێلەکە و ڕووەکی دەوروبەری گرتۆتەوە.
ئەم هەواڵە نەک هەر بۆ لەدەستدانی ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێی ئەوروپا بوو، بەڵکو کارەساتەکە بەهۆی مردنی برای تەمەن ٢٦ ساڵەکەی بەناوی ئاندرێ جۆتا کە لەگەڵیدا بوو، زیاتر بوو. هەروەها ئەندرێ یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی یانەی پێنافیلی پورتوگالی بوو.
دیۆگۆ جۆتای تەمەن 28 ساڵ، لە ساڵی 2020 لە یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن واندەرزەوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد بە نزیکەی 44.7 ملیۆن یۆرۆ.
لە ماوەی پێنج ساڵی یاریکردنی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول 182 یاری ئەنجامداوە و 65 گۆڵی تۆمارکردووە و 26 ئەسیستیشی تۆمارکردووە.