رۆژنامەی موندۆ بلاویکردۆتەوە، ڕۆدریگۆ هەرچەندە بەنیازی جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید نییە، بەڵام ئەم دۆخە نوێیە دەتوانێت داهاتووی بگۆڕێت و روو لەخولی ئینگلیزیی بکات.
بە قسەی رۆژنامەکان، یانەکانی پرێمەرلیگ بە وردی چاودێری ئەوە دەکەن ,مان سیتی لە مێژە پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ گواستنەوەی، بەو پێیەی یاریزانێکە گواردیۆلا حەزی لێیەتی.
بەڵام پێدەچێت چێڵسی و ئارسناڵ لە ئێستادا زۆرترین ئارەزووی ڕۆدریگۆیان هەبێت، بەتایبەتی ئارسناڵ لە سەردەمی ئارتێتا زۆر گرنگی پێدەدات.
لای خۆیەوە یانەی ڕیال مەدرید خەمی تەواوی دۆخەکەی نییە. ئەوان ئاگاداری ئەو شتانەن کە ڕوودەدەن، بەڵام تا ئێستا یانەکە هیچ ئۆفەرێکی بۆ ئەو یاریزانە بۆ نەهاتووە، بەڵام لە ئینگلتەرا باس لە ئەگەری گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ ئارسناڵ دەکرێت بە نزیکەی ٧٠ ملیۆن یۆرۆو و ڕیاڵ مەدرید و چابی ئەلۆنسۆ کراوەن بۆ فرۆشتنی.