مێسی لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نزیکە

کەناڵی (ESPN)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی گفتوگۆکانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەستپێکردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە.



گرێبەستی ئێستای ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە کۆتایی ساڵی 2025کۆتایی دێت، بەڵام ئیدارەی یانەکە دڵنیایە لەوەی ڕێککەوتنێک دەکرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ئامادەبوونی لەگەڵ تیپەکەدا.

مێسی یاریزانێکی سەرەکییە لە پێکهاتەی ئینتەرمیامی، لەم وەرزەدا 24 یاری ئەنجامداوە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئەسیستیشی کردووە. تیمە ئەمریکییەکە زۆر پشت بە ئەزموون و توانای ئەو دەبەستێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکات، ئەمەش وایکردووە بەردەوامبوونی ئامادەبوونی ئەو لە پێشینەی کارەکانیدا بێت.



PM:12:33:05/07/2025