کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە مەراسیمی پرسەی دیۆگۆ جۆتا هاوڕێی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بێبەش بوو، کە بەرەبەیانی پێنجشەممە لەگەڵ براکەی دوای ڕووداوێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژنامەی (میرەری بەریتانی)دا بڵاوکراونەتەوە، ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بە ئەنقەست لە پرسەکەیدا بەشداری نەکردووە، ڕۆناڵدۆ لە ترسی تێکدانی کەشوهەوای ماتەمینی شارۆچکەکە بڕیاریدا بەشداری پرسەی ماتەمینی جۆتا نەکات،تا سەرنجی ئامادەبوان بۆ خۆی رابکێشێت.