چیبێت ڕیکۆردی 5000 مەتری جیهانی شکاند

 لە یارییەکانی خولی ئەڵماسی یوجین کە لە ئۆریگۆن لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بیاتریس چێبێت پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی کینیا ماوەی پێنج هەزار مەتری بە 13:58.06 بڕی و ژمارەی پێوانەیی پێشووی جیهانی شکاند.

چێبێتی تەمەن 25 ساڵ کە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس هەردوو میدالیای زێڕی 5 هەزار و 10 هەزار مەتری بەدەستهێنا، کۆتایییەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو،  بووە یەکەم ڕاکەر کە بەربەستی 14 خولەکی بشکێنێت و ژمارەی پێوانەیی پێشووی جیهانی  شکاند کە  14.00.21 بوو، کە پێشتر لەلایەن گۆداف تسیگای ئەسیوپی لە هەمان شوێن لە مانگی ئەیلولی2023 تۆمارکرابوو.

هەروەها چێبێت لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند لە 10 هەزار مەتردا.



PM:01:53:06/07/2025