نرخی بلیتی یاری نێوان ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان دیاری کرا

هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یاریی پێشکۆتایی نێوان ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمانن لە جامی جیهانی یانەکاندا، کە بە "کۆتایی پێشوەختە"ی پاڵەوانێتییەکە ناوزەد کراوە.

سەرەڕای گرنگی یارییەکە، هێشتا بلیتەکان نەفرۆشراون. تا ئێستاش لە پێگەی فەرمی فیفا بەردەستن، نرخەکانیان لە نێوان ١٨٠ بۆ ٨٦٠ یۆرۆیە. نرخی کورسییە پریمیۆمەکان لە نێوان ٣٣٣ بۆ ٢٢٩٢ یۆرۆیە.

هەرچەندە ئەم یارییە براوەی دوو نازناوی ڕابردووی چامپیۆنزلیگە، بەڵام ڕێژەی بەشداریکردنی هاندەران لە ئەمریکا هاوتای جەماوەرە ئەوروپییەکان نەبووە، ئەمەش وایکردووە فیفا نرخی بلیتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە، کە سەرەتا لە ٦٥٠ یۆرۆوە دەستیپێکردووە.

یانەی ڕیال مەدرید بەناوبانگترین تیپی پاڵەوانێتییەکە و بە تێکڕا زیاتر لە ٦٧ هەزار کەس لە پێنج یارییەکەیدا ئامادەبوون.



PM:09:19:07/07/2025