یانەی سلێمانی گرێبەستێکی نایابی بۆ وەرزی نوێی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق واژۆکرد.
ئەمین عەلی سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی رایگەیاند بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق پێکهاتەیەکی تۆکمە دروستدەکەن و لەدەسپێکیشدا سەهەند ئەشرەفی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقیان بۆ ریزەکانیان گواستوەتەوە.
سەهەند پێشتر لەگەڵ یانەی دایک نازناوی گۆڵکاری خولی یانەکانی عێراقی بەدەستهێناو ماوەی چوار ساڵیشە لە ریزەکانی یانەی کەرخی بەغدای پایتەخت یاری دەکات و چەندین دەستکەوت و ئەنجامی بەرچاوی لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستهێنا.
سەهەند بۆ وەرزی 2025-2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەی سلێمانی واژۆکردو زیادەیەکی نایاب دەبێت بۆ پێکهاتەکەی سۆران موستەفا.
یانەی سلێمانی تەنها یانەی هەرێمی کوردستانە لە خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقدا.
#بێوەی