یاریزانێکی نوێ خەزێنەی ڕیاڵ مەدرید بەرز دەکاتەوە

ڕاپۆرتە ئیتاڵیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە میگێل گوتیرێزی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ئەگەری هەیە بچێتە یانەی میلان.



نرخی گرێبەستە ئەگەرییەکە نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام شایەنی باسە کە ڕیال مەدرید خاوەنی 50%ی مافی یاریزانەکەیە، واتە نیوەی داهاتی دارایی وەردەگرێت ئەگەر گرێبەستەکە بکرێت.

گۆتیرێز، کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ جیرۆنا درەوشایەوە، تا ئێستاش جێگەی سەرنجی چەند یانەیەکی ئەوروپییە، پێشبینی دەکرێت یانە کەتەلۆنییەکە ئۆفەرەکان وردتر بکاتەوە بۆ ئەوەی باشترین یانەکە هەڵبژێرێت تا گوتیرێزی پێبدات.



PM:12:10:08/07/2025