تۆنی فرێشا، کاندیدی پێشووی بەرشەلۆنە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە، ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە شێوازی مامەڵەکردنی یانەکە لە دانوستانەکانی لەگەڵ نیکۆ ویلیامز و دووپاتیکردەوە کە شتەکان بە باشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە.
فرێشا وتی: یانەکەم سەرچاوەی نیگەرانییەکانمە، پێموایە بارسێلۆنا بە باشی مامەڵەی لەگەڵ ئەو بابەتەدا نەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو ڕەخنانەی بەرشەلۆنە دەیگرێت ئازارم دەدات، پێویستە دانوستانەکانی گواستنەوەی یاریزانان بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، لەم حاڵەتەدا هەموو شتێک ئاشکراکرا، قسە و باسەکان بوونە ڕاستی قبوڵکراو، لەکۆتاییدا هیچ ڕووی نەدا، دەستی بەستراومان بەجێهێشت، دەبێت دان بەوەدا بنێین.