بەرشەلۆنە پێویستی بە فرۆشتنی یەک یاریزان هەیە بۆ هێنانی دامفریس

ئیدارەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە دەبێتەوە بۆ گواستنەوەی دامفریس بەرگریکاری ڕاستی ئینتەرمیلان، چونکە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن یانە کەتەلۆنییەکە پێویستی بە فرۆشتنی لانیکەم یاریزانێک هەیە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ گرێبەستەکەی کە 25 ملیۆن یۆرۆیە.


بەگوێرەی کۆپ، بەرشەلۆنە تائێستا ناتوانێت ڕێکەوتنێکی گواستنەوەی 1:1 بەدەستبهێنێت، ئەوەش هۆکار بووە بۆ داڕمانی گرێبەستەکەی نێکۆ ویلیامز، ئەمەش وا دەکات پێش زیادکردنی یاریزانی نوێ پارەی مووچە کەم بکرێتەوە.


لەگەڵ ڕۆیشتنی ئەنسۆ فاتی بە خواستن بۆ مۆناکۆ و پابلۆ تۆرێ ئەگەری هەیە ڕوو لە مایۆرکا بکات، یانەکە پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانی زیاترە بۆ ئەوەی شوێنی دارایی ئازاد بکات، بەتایبەت ئەگەر بیەوێت سوود لە ڕۆیشتنی یاریزانە سەرەکییەکانی وەک ڕۆناڵد ئاراوخۆ یان مارک ئەندرێ تێرشتیگن وەربگرێت، سەرەڕای ئەوەی ئەگەری ڕۆیشتنیان کەمە بەهۆی پابەندبوونیان بە یانەکەوە و بەهای بەرزی بازاڕەکەیان.





PM:01:17:08/07/2025