فەرمی: دەیڤد ئەنچیلۆتی بووە ڕاهێنەری نوێی یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی

یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی، داڤید ئەنچیلۆتی کوڕی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەک ڕاهێنەری نوێی تیپەکە بە گرێبەستێکی یەک ساڵە ڕاگەیاند.

 ئەم دەستبەکاربوونە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە دوورخستنەوەی ڕیناتۆ پایڤای ڕاهێنەر دوای دەرچوونی تیپەکە لە جامی جیهانی یانەکان.



دەیڤد تەمەنی 35 ساڵە، ئەزموونێکی زۆری هەیە وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر شانبەشانی باوکی لە یانە گەورەکانی وەک بایرن میونشن، ناپۆلی، ئێڤەرتۆن، دواتریش ڕیاڵ مەدرید کە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا پێکەوە جێیان هێشت.

ئیدارەی بۆتافۆگۆ هیوادارە ئەنچیلۆتی لاو پێشکەوتنێکی تەکنیکی بەدەستبهێنێت، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەزموونی ئەوروپی لە ساڵانی ڕابردوودا.



PM:10:06:08/07/2025