ریاڵ مەدرید گرێبەستی گەورە دەکات

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا،ریاڵ مەدریس گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەی دەکات و چەند یاریزانێک دەفرۆشێت و دوو یاریزانی  گەورەی تر دەهێنێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس ڕازی نیەو نیگەرانە کاتێک لە یاری پاریس سانجێرمان  پێدەکەنی و تیپەکەی بە ئەنجامی  (3-0) لەدواوەبوو.

رۆژنامەکە دەڵێت" بەردەوامبوونی ڤینیسیۆس لە تیپەکەدا دڵنیا نییەو رەنگە بیفرۆشن،نەسری سعودیش ئامادەیە بۆ گواستنەوەی.

دوای ئەویش ئەسینسیۆ دێت، ئەلۆنسۆی ڕازی نەکردووەو ڕەنگە بە خواستن بدرێتە یانەیەکی تر .

سێیەم یاریزان رۆدریگۆیە،ریاڵ مەدرید ئامادەیە بە کەمتر لە 100ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.

ریاڵ مەدرید ئێستا دەیەوێت دوو یاریزانی گەورە بگوازێتەوە،ئەمەش لەهێڵی بەرگری  و ناوەند،پێرێز ئەلۆنسۆی ئاگادارکردۆتەوە،کە دەستکراوە دەبێت لە دوورخستنەوەی یاریزان لە پێکهاتەکەی و هێنانی یاریزانی نوێ





PM:12:06:12/07/2025