لەبەر ئەم هۆکارە ڕەنگە ڤینیسیۆس لەگەڵ ئەلۆنسۆ تووشی پێکدادان ببێت

روبێن مارتین ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی هۆشداری دا لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی تەکنیکی لەنێوان چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی ئەگەر یاریزانەکە بە هەمان هەڵوێست بەردەوام بێت.

مارتین وتی: ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ڤینیسیۆس کێشەی لەگەڵ خابی ئەلۆنسۆ دەبێت، من باسی ئاستی تیپەکە ناکەم لە دوایین یاریدا، بەڵکو باسی ئەوە دەکەم کە ڤینیسیۆس چی ناکات کاتێک تۆپەکەی لا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڤینیسیۆس بە ڕادەی پێویست گرنگی بەو لایەنە تاکتیکییانە نیشان نەداوە کە خابی ئەلۆنسۆ گرنگی پێدەدات و ڕوونیشیکردەوە، خابی زۆر گرنگی بەو یاریزانە دەدات کە بیرۆکەکانی لە یاریگادا جێبەجێ دەکات، ئەمەش دەتوانێت گرژی دروست بکات ئەگەر دۆخەکە نەگۆڕێت.



PM:08:00:12/07/2025