چێڵسی نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا

 یانەی چێڵسی ئینگلیزی توانی جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٥ بەدەستبهێنێت، کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.


بلوز نازناوەکەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا  لە یاریگای مێتلایف بەڕێوەچوو، بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی پاریس سانجێرمانی ڕکابەری فەرەنسی بردەوە.

گۆڵەکانی چێڵسی لە خولەکەکانی ٢٢ و ٣٠ و ٤٣ لەلایەن کۆل پاڵمەر (دوو گۆڵێک) و جواو پێدرۆ تۆمارکران.




AM:02:09:14/07/2025