گرێبەستەکە تەواو بووە، ڕیال مەدرید چوارەم گواستنەوەی هاوینەی خۆی تەواو کرد

ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند، ڕیاڵ مەدرید چوارەمین گرێبەستی گواستنەوەی هاوینەی ئێستای تەواو کردووە.

ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە پشتڕاستی کردەوە کە ئەلڤارۆ کارێراس پێشتر پورتوگالی بەجێهێشتووە و بەرەو ئیسپانیا ڕۆشتووە، چاوەڕوانیش دەکرێت ڕیاڵ مەدرید لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکەی ڕابگەیەنێت، ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەکە بڕوات.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییە ئاماژەی بەوەدا کە دەتوانرێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو ڕاگەیاندنە فەرمییە بکرێت، ئەوەش پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستەکە 100% تەواو بووە.


هاتنی کارێراس دوای گواستنەوەی دین هویسن و ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە دێت بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوولەوە، ئەمە جگە لە گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتانۆی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی.

ئەلڤارۆ کارێراس بەهرەمەندێکە لە هێڵی بەرگری چەپدا. پێشتر لە یانەی مانچستەر یونایتد و یانەی بەنفیکا یاری کردووە. بەرهەمێکی لاوانی یانەی ڕیال مەدرید بوو بەڵام بەهۆی کەمی کاتەکانی یاریکردن یانەکەی جێی هێشت.

گرێبەستەکەی کارێراس دوای دانوستانە درێژخایەنەکانی لەگەڵ بەنفیکا هات، ڕیال مەدرید هەوڵیدا ئەو یاریزانە بەر لە جامی جیهانی یانەکان بگوازێتەوە، بەڵام یانە پورتوگالییەکە چەند ئۆفەرێکی ڕەتکردەوە کە بە ناڕەزامەندی دارایی دادەنرا.




PM:12:28:14/07/2025