ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە مشتومڕەکانی لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە یەکلایی کردەوە، دوای ئەوەی مەرجی هەلوەشانەوەی کەمکردەوە بۆ٦٠ ملیۆن یۆرۆ کە لە نێوان ١ بۆ ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥ کارا بوو، بەبێ ئەوەی کارا بکرێت کۆتایی هات.
لە سبەینێوە بڕگەی ئازادکردنی یاریزانەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەهای سەرەتایی خۆی کە یەک ملیار یۆرۆ بوو.
ئاراوخۆ لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد، کە بڕگەی ئازادکردنی ٦٠ ملیۆن یۆرۆی لەخۆگرتبوو، ئەمەش دەرفەتێکی ئەگەری بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا دروستکرد بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن بەڵام نەکرا.
بەڵام هەواڵەکان پشتڕاستیان کردەوە کە لەم ماوەیەدا نە یاریزانەکە و نە بەرشەلۆنە هیچ ئۆفەرێکی فەرمییان پێنەگەیشتووە، هەروەها هەردوولا بەنیازی جیابوونەوە نەبوون
ئەم بڕگەیە دوای گرنگیدانی پێشووی یۆڤانتۆس هات لە مانگی یەکدا، کاتێک یانە ئیتاڵییەکە ئۆفەرێکی 35 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرد، کە دەستبەجێ لەلایەن بەرشەلۆنەوە ڕەتکرایەوە، کە بە خێرایی گرێبەستەکەی ئاراوخۆی نوێکردەوە بۆ ئەوەی مانەوەکەی مسۆگەر بکات.
سەرەڕای ئەوەی هانسی فلیکی ڕاهێنەر حەزی لە دووانە ئینیگۆ مارتینێز و پاو کۆپارسی لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست، ئاراوخۆ ئیرادەیەکی بەهێزی نیشانداوە بۆ مانەوە و ڕکابەریکردن لەسەر پلەی سەرەکی.
ئەم بڕیارە چاکبوونەوەی تەواوەتی لە پێکانەکەی بەهێزتر دەکات کە لە هاوینی ڕابردوودا لە کاتی یاریکردنی بۆ ئۆرۆگوای لە جامی کۆپا ئ ئەمریکادا تووشی بوو.