تێر شتیگن بە شێوازی خۆی فشار دەخاتە سەر بەرشەلۆنە!

مارک ئاندرێ تێرشتیگن بە شێوەیەکی مشتومڕاوی گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە و بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک خۆی لە هۆڵی وەرزش قەتیس کرد و دوور لە هاوڕێکانی بووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەکە هۆکاری ئامادەنەبوونی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی لە گروپەکە بۆ ئازاری پشتی گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە شتەکان قورستر بێت نەک تەنها پێکان.

بەپێی ڕۆژنامەکە، هیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکی ڕوون نییە کە بیسەلمێنێت تێرشتیگن بەدەست برینێکی ڕاستەقینەوە دەناڵێنێت، ئەمەش گومانەکان دروست دەکات کە ئەم "ئازارانە" تەنها بەرگێکن بۆ پەرەسەندنی قەیرانێکی ناوخۆیی لەگەڵ یانەکەیدا.

زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆڵپارێزەکە بڕیاریداوە خۆبەخشانە لە مەشقەکانی گروپی بکشێتەوە لە هەوڵێکدا بۆ فشارخستنە سەر یانەکە دوای دابەزینی پێگەی لە تیپەکەدا.

هانسی فلیکی ڕاهێنەر هەفتەی ڕابردوو تێرشتیگنی ئاگادارکردەوە کە ئەم وەرزە دەبێتە گۆڵپارێزی  سێیەم، لەدوای خوان گارسیا و چێسنی، ئەمەش وەک بانگهێشتێکی کراوە بۆ ڕۆیشتن سەیر دەکرا.

بەڵام لە ناو یانەکەوە دزەیپێکرا کە تێرشتیگن بیرۆکەی ڕۆیشتنی ڕەتکردەوە و پێداگری لەسەر مانەوە و ڕکابەریکردن لەسەر پۆستەکەی دەکات.

خراپتربوونی دۆخەکە ئیدارەی بارسێلۆنا دەخاتە دۆخێکی ناسکەوە، بەتایبەتی کە تێرشتیگن تەنها یاریزان نییە، بەڵکو کاپتنی تیپی یەکەمە.

درێژەدان بە قەیرانەکان بەم شێوەیە دەتوانێت شکۆی گۆڵپارێز لە نێو هاوڕێکانیدا تێکبدات و ئامادەکارییەکانی تیپەکە بۆ وەرزی نوێ تێکبدات.



PM:12:42:15/07/2025