بەیاننامەیەکی فەرمی لە ڕیاڵ مەدرید لەسەر رۆشتنی لوکاس ڤاسکێز

ڕیاڵ مەدرید  ڕایدەگەیەنێت کە سبەی پێنجشەممە ١٧ی تەمموز کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ مەراسیمی ڕێزلێنان و ماڵئاواییکردنی  بۆ یاریزانەکەمان لوکاس ڤاسکێز لە یانەی ڕیاڵ مەدرید سیتی بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبوونی  فلۆرێنتینۆ پێرێز.

یانەی ڕیال مەدرید سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لوکاس ڤاسکێز دەکات کە یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی یانەکە.

لوکاس ڤاسکێز لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و لە سەرجەم تیپەکانی لاوانیش لە تیپەکانی خوار ١٩ ساڵەوە تا کاستیلا یاری کرد. دوای وەرزێک بە خواستن لە یانەی ئیسپانیۆل، یەکەم یاری خۆی بۆ تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید لە ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەنجامدا، لەو کاتەوە تا ئێستا لە ماوەی ١٠ وەرزدا لە ٤٠٢ یاریدا درێسەکەمانی لەبەر کردووە، لە یەکێک لە قۆناغە سەرکەوتووەکانی ڕیاڵ مەدرید. لەم ماوەیەدا 23 نازناوی بەدەستهێناوە: 5 جامی ئەوروپا، 5 جامی جیهانی یانەکان، 4 جامی سوپەری ئەوروپا، 4 نازناوی لالیگا، 1 جامی شا، 4 جامی سوپەری ئیسپانیا.

بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیال مەدرید، لوکاس ڤاسکێز بەهاکانی ڕیال مەدرید بە شێوەیەکی نایاب بەرجەستە دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە خۆشەویستترین یاریزانەکانی نێو هاندەرانمان. لوکاس ڤاسکێز هێمای کاری قورس و کۆڵنەدان و خۆنەویستی و ڕۆحی بردنەوەیە، کە توخمە سەرەکییەکانن بۆ سەرکەوتن لەم درێسەدا هەیە. یاریزانێکە خۆشەویستی و قەدرزانی هەموو هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی بەدەستهێناوە. ڕیاڵ مەدرید هەمیشە ماڵی بووە و هەمیشەش دەبێت.

ڕیال مەدرید هیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت لەم قۆناغە نوێیەی ژیانیدا.



PM:01:12:16/07/2025