هانسی فلیک ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی کردەوە کە پێکهاتەی یانەکەی کەم دەکاتەوە بۆ گەشتەکەی بۆ کۆریای باشوور و ژاپۆن بۆ ئەوەی چەندین یاری دۆستانەی پێش وەرز ئەنجام بدەن.
بڕیارە بەرشەلۆنە لە 27 و 31ی تەمموز و 4ی ئاب بەرامبەر ڤیسێل کۆبی و سیئۆل و دایگو یاری بکات.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بلاوگرانا بە 35 یاریزانەوە مەشق و ڕاهێنانیان کردووە، جگە لە مارک ئەندرێ تێرشتیگن کە تەنها لە چەند دانیشتنێکدا بەشداری کردووە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاهێنەری ئەڵمانی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ڕۆژنامەنووسان پشتڕاستیکردووەتەوە کە لە پرۆسەی کەمکردنەوەی ئەم لیستەدایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی 10 یاریزان لەم لیستە دووردەخرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی یاریزانە دوورخراوەکان زۆربەیان ئەو یاریزانە گەنجانە دەبن کە ئێستا لەگەڵ تیپەکەدا مەشق دەکەن، وەک لاندری فارێ، تۆنی فێرناندێز، گیلەرمۆ فێرناندێز، یان ڤێرجیلی، خوان هێرناندێز، ئیبراهیما دیارا، جۆفری تۆرێنتس، پێدرۆ فێرناندێز، دانی ڕۆدریگێز و ڕۆنی بارجی یاریزانی نوێی یانەکە.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە: ڕەنگە سەرسوڕهێنەرێکی دیکەش هەبن، چونکە هەمووان پێشبینی دۆخی مارک ئەندرێ تێرشتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی دەکەن لەگەڵ یانەکە، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی ڤۆجیچ چێیسنی و خوان گارسیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی ئەو کەسانەی کە هەڕەشەی دەرکردنیان لەسەرە لە گەشتی هاوینەدا، هەروەها ئیناکی پێنا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سێیەم، ئۆریۆل ڕۆمیۆ، کریستینسن و پاو ڤیکتۆر لەخۆدەگرێت.
ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: فلیک هەروەها پشتڕاستیکردەوە کە مارک بێرناڵی یاریزانی ناوەڕاستی لاو پێویستی بە وریاییەوە هەیە، چونکە پێکانەکەی لە ئەژنۆیدا زۆر سەختە.