یانەی دهۆک نازناوی جامی عێراقی بەدەستهێنا

یانەی دهۆک نازناوی جامی عێراقی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە یانەی زاخۆی بردەوە.

ڕۆژی هەینی هەردوو یانە لە یاریگای نێودەوڵەتی ئەلشەعب لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

یارییەکە چڕ بوو، تا کاتی زیادکراویش ئەنجامەکان یەکسان بوون بە بێ گۆڵ.

دواتر هەردوو تیپەکە چوونە سەر لێدانی سزا، کە یانەی دهۆک بە ئەنجامی 5-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.



AM:12:26:19/07/2025