عەدنان دیرجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک کرد بەبۆنەی بردنەوەی جامی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢٤/٢٠٢٥.
دەرجال دەڵێت: سەرکەوتنی دهۆک لە جامی عێراق، دوای ڕکابەرییەکی ورووژێنەر و هەوڵێکی زۆر، دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێشە بۆ یانەکە، دوای یارییەکی ماراسۆنی بەرز کە 120 خولەکی خایاند و بە لێدانی سزا یەکلایی کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک دەکەم، کە بە پەرۆشەوە کاریان کرد، پلانی درەوشاوەیان دانا، و زۆر کاریان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە سەرنجڕاکێشە، هەروەها ستافی تەکنیکی تیپەکە، کە سەرکەوتوو بوون لە هەوڵەکانیان بە بەرهەمهێنانی یاریزانان کە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد بە درێژایی وەرزەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستخۆشی لە کارگێڕی یانەی وەرزشی زاخۆ و ستافی تەکنیکی و ئەو یاریزانانە دەکەم کە ئەوپەڕی هەوڵەکانیان خستەگەڕ و بە شەرەف و ڕۆحی بەرزەوە ڕکابەرییان کرد.
سەرۆکی فیدراسیۆن لە کۆتاییدا وتی: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاندەرانی هەردوو یانە دەکەم بۆ ئامادەبوونی شایستەیان لە یاریگای نێودەوڵەتی ئەلشەعب لە بەغدای پایتەخت، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی وێنەیەکی نایابی پشتیوانی و هاندان.